هەواڵی کوردستان ئێستا

 لە سۆران 35 ویلچێر بەسەر کەمئەنداماندا دابەش کران

 لە سۆران 35 ویلچێر بەسەر کەمئەنداماندا دابەش کران
 لە سۆران 35 ویلچێر بەسەر کەمئەنداماندا دابەش کران

2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران، لە هۆڵی کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێریی کەمئەندامان، ویلچێر بەسەر کەمئەندامان سنووری قەزای سۆراندا دابەش کرد.

سەرکار رواندزی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێریی کەمئەندامان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 10/12/2019 لە هۆڵی بارەگای کۆمەڵەکەمان بە هاوكاریی د. مەقسوود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران، توانیمان (٣٥) ویلچێر بەسەر کەمئەندامانی سنوورەکەماندا دابەش بکەین".

گوتیشی: "ئەوەی جێگەی دەستخۆشییە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران، هەمیشە هاوکارمان بووە بۆ ئاوڕدانەوە لە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەمەش کارێکی مرۆڤانەیە".